(تووبا بویۆكستۆن)ی كچە ئەكتەری شۆخی توركیا، ئەوەی لە نێو خەڵكدا بە (لەمیس) ناسراوە، دوای ئەوەی لە رێكخراوی یونیسێفی جیهانی كرایە باڵیۆزی منداڵان، راستەوخۆ دوای وەرگرتنی ئەو نازناوە شانازە، قوتابخانەیەكی تایبەتی بۆ منداڵان دروست كرد. تووبا، لە كردنەوەی قوتابخانەیەكی منداڵان لە سوریا بەشدار بوو، كە دەكەوێتە ناوچەی كلسی باشووری توركیا و باكووری سوریا، بۆ دڵ خۆشی و زەردەخەنە بەخشین بە منداڵانی ئەو قوتابخانەیە، ئەو رۆژە تا ئێوارە لەگەڵیان بوو، بە گۆرانی و قسەی خۆش و وێنەگرتنەوە خەریك بوو، وێڕای ئەوەی لەم ماوەیەدا خەریكی زنجیرە درامایەكە بە ناوی (خۆشەویستی و پارەی رەش).