ئێكسسوار و بەشەكانی جلی كوردی هەر جۆرێك بە شێوازێك لە مۆدە و ستایلەكاندا، هەنگاوێكی گەورە دەنوێننن بۆ زیاتر بەرجەستە كردنی جوانییەكی رەها لەگەڵ جلی كوردیدا، شێوازەكانی گونجاندن و ئامادەكاری بۆ مۆدەیەكی رێكخراو، پێویستی بە كاری رێكخستنی مۆدە و ئێكسسوارەكان دەبن، یەكێك لەو ئێكسسوارە سەرەكییانەی كە لەگەڵ جلی كوردیدا هاوتا و ئاوێتە دەبێ، ئەویش ئێلەگە، ئێلەگ وەك جل و ئێكسسوارێكی سادە و ناسك، دیمەنێكی سەرنجڕاكێش دەبەخشێتە مۆدەكانی جوانی جلی كوردی، بەهۆی ئەو شێوە بچووكەی هەیەتی و زیاتریش كاتێك لایەنێكی جوانی بە خۆیەوە دەبینێ و لە دانانی ستایلێكی بەخۆیەوە، دەبێتە مۆدەیەكی سەردەم و رازاوە لەگەڵ جلە كوردییەكە، رێكخستنی ئێلەگ بە دوو جۆرە شێواز دەبێ، یەكێكیان كاتێك رەنگی ئێلەگ و كراسەكە هەمان رەنگ دەبن، لایەنی دووەمیش كاتێك رەنگی هەر یەكە لە ئێلەگ و جلەكە جیاواز دەبن، سەرباری ئەوەی لەو كاتەی رەنگەكانیان جیاوازە، زیاتر رازاوەتر و كراوەتر دیار دەكەوێ.