حەیران
June 15, 2014
رەنگا و ڕەنگ
خۆزی بە خۆزی داران ئەمن و بەژنێ باریك ئەو سارەكە بەوێ پایزێ
بە غەم جۆتە قەتێیەك باین لە رەوە قەتێیەكانی دەشتەكانی كاولە هەولێری
چێشتاوی خۆمان بكردبا لە ئاویێ پرینگە و مێر غوزالی
لەوەڕی خۆمان بكردبا لە پەرێزە جۆیان
لە كەندو لەكەندی مەعبەینی ترپەسیپان و دووگردكان
نا بەخوای ئاقاری دووكەرەو قوشاغلوی
ئاوا ببوینایە لە زوورگەزراوی رەنگین كەرخی جانەو تیكالۆی
هەر بكشاباینایەوە لۆ ئاقاری دەربەندو سۆفی سمایلی كۆزە پانكەو گردی گۆمی
ئەوجاهەینێكە شۆڕ ببایناوە لۆ دەشتەكەی كاولە قەراجی
رۆژ لەسەر زەردەی هەر بنیشتباینایەوە سەر هێلانۆكەی تێكدراوی
ئاخ چ بكەم دەنا بە دەستی زاڵم و بەدكاران.
