كاری جوان هەر ئەوە نییە، شێوە و رەواڵەتی جوان بێ، هەندێك جار بیرۆكەیەكی جوان، دەبێتە سەیرترین رێگە و هەنگاو تا هۆكارێكی گەورەی لێ بە دەست بهێنرێ، لە كاتێكدا زۆر كەس خولیای ئەوەیە بەرهەمێك ئەنجام بدات لە شتێكی سادەوە، لەلایەك هونەرمەندێكی ئوستڕاڵی، توانی سەیرترین و جوانترین وێنە بكێشێ لەسەر زەوی، كە ئەوەش رێگەیەكی ئاسانی دۆزییەوە، بەبێ ئەوەی بۆیەو فڵچە بەكارهێنێ، بیرۆكەكەش بریتی بوو لە كۆ كردنەوەی كۆمەڵە خەڵكێك كە شوێنێكی چۆڵ كۆیان بكاتەوە و بە شێوەیەكی ئەندازەیی جوان توانی ئەو خەڵكە بەو شێوەیە دابنێ كە وێنەی كچێك دەربچێ و كە لە سەرەوە وێنەكە گیراوە، واتە ئەوانەی خوارەوە، بۆیە و كەرەستە نین، بەڵكو مرۆڤن و لەلایەن هونەرمەندەكەوە ریزی كردوون.