هارمۆنیای نێوان جانتا و پێڵاو

هارمۆنیای نێوان جانتا و پێڵاو
لە هاویندا ستایلی نوێ و مۆدی تازەی جلی جۆراوجۆر دەردەكەون، زۆربەیان باو دەبن لە نێو كچاندا، لەو وەرزەدا جلی هەمە چەشن لەبەر دەكرێن. بێجگە لە چەندین ئێكسسواری جۆراوجۆریش لەگەڵ جلدا لەبەر دەكرێن. هەندێ لەو ئێكسسوارانە سەرەكین. لای كچان پێویستە و دەبێ هەردەم پێیان بێ، وەك ئەوەی بەشێكی جل و بەرگ بێـت. جەنتا وەك هاوڕێیەكی نزیكت هەردەم لەگەڵتە، وەك ئێكسسوارێك لەگەڵ هەموو جۆرە جلێك هەڵدەگیرێ، جگە لەوەی كەرەستەیەكە بۆ هەڵگرتن و پاراستنی كەرەستەی تایبەت بە خۆتەوە، هەروەها دەتوانین جوانی ئەو ئێكسسوارە لەگەڵ شتی دیكەدا بگونجێنین وەك پێڵاو، جل و بەرگ، تاد. (كریستان لۆپتان) دیزاینەرەی جل و بەرگ بۆ هاوینی ئەمساڵ، بیرۆكەی مۆدێكی خستۆتە روو كە تایبەتە بە جانتا و پێڵاو، بیرۆكەكەشی بریتییە لەوەی جانتا و پێڵاو هاوڕەنگ بن، واتە هەردووكیان لە یەك رەنگ بن. ئەو دیزاینەرە دەڵێ : ئەگەر جلەكەت لە هەر جۆرە نەخشێك بێ، ئەگەر توانیت رەنگی جانتا و پێڵاو یەك بكەی، ئەوكاتە جوانترین مۆدی جلی هاوینەت دەستدەكەوێ، كارێكی باشە ئەگەر خانمان بیر لەوە بكەنەوە بە جانتا و پێڵاوی هاوڕەنگەوە دەربچن.
Top