هاوینان بە تیشێرتەوە كەشخەیت

هاوینان بە تیشێرتەوە كەشخەیت
كچان لەبەر گەرما جلی تەنك و كورت لەبەر دەكەن، هەر بۆیە لە هاویندا خواستیان لە سەر جلی كورت و تەنك زیاتر دەبێ، كە لەو وەرزەدا چەشنێك لە جلی جۆراوجۆر دەردەكەون لە وەرزی پێشوودا نەبوون. بەدی یان تی شێرت (T-shirt) جلێكی گونجاوە بۆ ئەو وەرزە. تەنانەت خانمانیش دەتوانن ئەو جلە ناسكە لەبەر بكەن، چونكە لە جوانیدا جلێكی سادەیە، هەروەها لەبەر كردنیشی خۆش و ناسكە. جوانێتی ئەو جلە ناسكە وای كردووە، لە چەندین نمایشی جیهانیدا، وەك مۆدێكی شایستە پیشان بدرێت. لەبەر كردنی تیشێرت، ئارامیت پێدەدات، لەو كاتەی تیشێرتت لەبەرە، بە ئاسانی دەتوانی بجووڵێیتەوە، تەنانەت دەتوانی وەرزشیشی پێ بكەی. با كچان بزانن چ جۆرە تیشێرتێك لەبەر دەكەن، كە دوو جۆریان هەیە، یەكەمیان بەدی سادەیە، واتە تاك رەنگ و بێ نەخشە، جۆری دووەمیش چەندین رەنگی جیاوازی تێدایە، نەخشی زۆریش لە پێش و پشتی بەدیەكەدا دەبینرێ، ئەوەش دەكەوێتە سەر خواستی ئەو كچەی تیشێرتەكە دەپۆشێ، كە زیاتر سادەی مەبەستە یان بە نەخش و رەنگاوڕەنگ بێ.
Top