دوو رێگە بۆ سپی كردنەوەی ددانت
June 12, 2014
رەنگا و ڕەنگ
-گیراوەی فراولە
دانەیەك فراولە بهێنە، وردی بكە، پاشان لەگەڵ هەندێك خوێ تێكەڵی بكە، كە وەك تێكەڵەیەكی پەیتی لێدێت، دواتر بە فڵچە یان بە پەنچە لە ددانتی بخشێنە، ئەوەش بۆ ماوەیەك كە كەمتر نەبێ لە (5) خولەك. پاشان ددانت جوان بشۆ بە فڵچەیەكی دیكە، هەوڵیش بدە هەفتانە ئەو كارە دووبارە بكەیتەوە.
-گیراوەی رۆنی زەیتوون
رۆنی زەیتوون بهێنە، لەناو كوپێكی بچووكی دانێ، دواتر ددانت پاك بكەوە و ماوەیەك بوەستە تا هەندێك وشك دەبێتەوە، پاشان پارچەیەك پەموو بهێنە، پەمووكە لە رۆنی زەیتوونەكەی هەڵكێشە، ئینجا ئەو پەمووە بە بە ددانەكانت دابهێنە، بێجگە لەوەی رۆنەكە بەر ددانەكانت دەكەوێ، ئەم رۆنی زەیتوونە ددانەكانت پاك و سپی دەكاتەوە.
