(شوو سان) ئەو گەنجەیە كە لە زانكۆی موساشینۆی شاری تۆكیۆی پایتەختی ژاپۆنە، لە بیرۆكەیەكی بچووك توانی ببێتە یەكێك لە وێنەكێشە بەناوبانگەكانی وڵاتی ژاپۆن، خۆی لە بواری هونەردا دەخوێنێ، رۆژێكیان لەكاتی وانە وتنەوەدا، كە هاوڕێیەكی كچی خۆی لە بەردەمی دەبێ، ئەویش بە قەڵەمەكەی وێنەیەكی سادە لە پشتی ئەو كچە هاوڕێیەی دەكێشێت، ئەوە بووە سەرەتای داهێنانی هونەرێكی تازە، كە وێنەكێشانە لە سەر جەستەی مرۆڤ. ئەوەتا بە سەدان وێنەی سەیر و جۆراوجۆری لە سەر پشت و جەستەی كەسانی دیكەدا كێشاوە، ئەوەش وای كرد ببێتە یەكێك لە قوتابیانی هەرە سەركەتووی زانكۆكەی، رەنگە لە داهاتوودا ئەو بوارەی وێنەكێشانی سەر جەستە گرنگی زیاتری پێبدرێ، وەك تاتۆ!