ئەو خانمەی دەیبینن، لە تەمەنی دوو ساڵی بەهۆی كارەباوە هەردوو دەستەكانی نەماوە، بەڵام ئەوە مانای ئەوە نییە كە رێگر بێت لە هێنانەدی خەونی منداڵی، كە ببێتە نمایشكاری لەشجوانی، (باربی تۆماس) ئەو كچە (37) ساڵانەیە لە ئەمریكا دەژی، سەرەڕای ئەوەی دەستی نییە، بەڵام بەشداری كردووە لە نمایشی لەشجوانی ئافرەتان، ئەمەو لە نمایشەكەدا تەنیا خەڵاتی رێزلێنانی پێبەخشرا، كە توانیویەتی بەشداری ئەو نمایشە بكات، ئەوەتا بە جووڵەی سەیر و سەرنج راكێش، نمایشی خۆی كردووە، كە لە هەندێك وێنەدا وەك نمایشكارێكی ئاسایی جووڵە دەكات. باربی، دەڵێ : ئەگەر دەستەكانم هەبووایە، دەبووایە هەر خۆم پاڵەوانی جیهان بم لە وەرزشی لەشجوانی.