هەرچەندە شێوەی خانوو و باڵەخانە لە جیهاندا بەرەو كاری تازە و پێشكەوتوو رێگەیان گرتووە، بەڵام ئەوە لە هەموو شوێنێكدا بەردەست نابێ، رەنگە لە هەندێك شوێنی دیكەدا بستێك زەوی نەبێ بۆ ئەوەی بكرێتە خانوو یان باڵەخانەیەك، لەلایەن كۆمپانیایەكی نەمسا، بچووكترین خانووی یەك كەسی دروست كرد، كە تەنیا جێگەی كەسێك دەبێـتەوە تیایدا بژی، هەموو شتێكی تێدایە، كە لەم شێوەیەدا خانوویەكی بچووك دروست كراوە.