ئەگەر لە دوورەوە ئەو شتەتان بینی، مەڵێن ئەوە تۆپەڵە خوورییە و لێ نزیك ببنەوە، چونكە ئەگەر لێ نزیك بیتەوە رەنگە گازێكت لێ بدات دوو رۆژ لە هۆش بچێ، ئەوە تۆپەڵە خووری نییە، بەڵكوو جۆرە سەگێكی دەگمەنە و كە پێدەگوترێ (كۆمۆندۆزا)، قەبارەیەكی گەورە و شێوەیەكی پڕ تووكی هەیە، تەنیا لە وڵاتی هەنگاریا ئەو جۆرە سەگە هەیە.