ماكیاژی پشت چاوی سەوز و شین

ماكیاژی پشت چاوی سەوز و شین
بە هەر جۆرە رەنگێك دەتوانین ماكیاژی پشت چاوەكان ئەنجام بدەین، بەڵام لێرەدا ئەوە گرنگە كە تا ئەو جۆرە رەنگە شیاو دەبێ لەگەڵ جۆری ماكیاژی رووخسار یان لەگەڵ رەنگی چاو بگونجێ، بۆیە دەكرێ سوود لە رەنگەكان وەربگرین كە بەشێكی سەرەكی و گرنگە لە دانانی ماكیاژی رەنگی پشت چاو، دوو رەنگی جوان و شایستە هەن بۆ ماكیاژی پشت چاوەكان، كە هەر یەكە دەكرێ بە جیاواز بەكاربهێنرێ، یان بەیەكەوە كە رەنگێكی وەنەوشەیی نیشان دەدەن، ئەویش هەردوو رەنگی (سەوز و شین)ە، رەنگی سەوز بۆ ئەو چاوانە دادەنرێ، كە رەنگی چاویان لە شین و رەشە، هەروەها رەنگی شین بۆ ئەوانەی چاویان قاوەیی یان هەنگوینییە، كە هەر یەكە لەم دوو رەنگە، وادەكات رەنگی چاوەكە زیاتر سەرنجڕاكێشتر بێ و دیار بكەوێ. رەنگی پشت چاوی سەوز و شین، دەتوانرێت لەگەڵ رەنگی جلوبەرگ یان ئێكسسوارەكان رێكبخرێ، زیاتر رەنگی ئێكسسوار دەخرێتە سەر رەنگی پشت چاو، بەڵام سەبارەت بە جلكەوە، دەبێ رەنگی چاو لە رەنگی جلوبەرگ دابنرێت.
Top