بزانە چۆن ماسكارە لە برژانگت دەدەی

بزانە چۆن ماسكارە لە برژانگت دەدەی
زۆربەی كچان بە دەست جوانكردنی برژانگ و بەكارهێنانی ماسكارەوە دەناڵێنن، كە هەندێكیان بە تەواوی ناتوانن ماسكارە بەكاربهێنن، یان بە جوانی نازانن برژانگیان ماسكارە بكەن، سەرباری ئەوەی ماسكارە چاوی خانمان بە بریقەی برژانگەكان جوانتر دەكات. لە بیر مەكە با هەردەم ماسكارە لەنێو جەنتاكەتدا هەبێ، تەنانەت ئەگەر بۆ هەر شوێنێك چووی، لەوە دڵنیابە كە سیحری جوانی چاوت بە ماسكارەوە دەبێتە جێ سەرنجی جوان پەرستان. پسپۆرانی ماسكارە چەند رێنمایەك لە بارەی ماسكارە بە خانمان دەڵێن كە ئەوانەن :
-هەنگاوی یەكەمت بزانە چ جۆرە فڵچەیەك هەڵدەبژێری، كە لەگەڵ برژانگت بگونجێ.
-ئەگەر برژانگت درێژە، ماسكارەی قەبارە گەورە هەڵبژێرە، تا هەموو برژانگت بگرێتەوە لە كاتی ماسكارە كرندا.
-ئەگەر برژانگت كورتە، ئەو ماسكارەیە هەڵبژێرە كە لەو جۆرەیە كە برژانگ درێژ دەكات.
-دەبێ ماوە ماوە ماسكارە بگۆڕی، چونكە بەكارهێنانی بۆ ماوەیەكی درێژ نابێ، واتە لە دوای (15) رۆژی بەكارهێنان، دەبێ كۆنەكە فڕێ دەیت و ماسكارەیەكی دیكە بەكاربهێنە.
-ماسكارەكە لە برژانگی سەرێ بدە، بەمەش برژانگت لار خۆی دەنوێنێ.
-ئەگەر دەتەوێ برژانگت بە ستایلی رەنگاورەنگەوە دیار بێ، ماسكارەی رەنگاورەنگ بەكاربهێنە.
-بە بەكارهێنانی ماسكارەی دژە ئاو، خۆت لە تێكچوونی رەنگی برژانگ و فرمێسك و ئارەقەوە دەپارێزی.
Top