چەندین جۆرە پێشبڕكێ لە جیهاندا هەن، كە جێگەی تێڕامانن، هەندێكیان جێگەی سەمەرەی خەڵكە، هەندێكی دیكەش پڕ بایەخ خەلكن، ئەوەتا لە ئەڵمانیا، سەیرترین پێشبڕكێ كرایەوە لە ژێر ناونیشانی (پاڵەوانێتی قژی جیهان)، كە لە شاری فرانكفۆرتدا پێشبڕكێ جوانترین داهێنانی پرچ كرا. بە بەشداری نزیكەی (1000) كێبڕكێكاری جیاواز، كە هەر یەكە بە جۆرە قژێك بەشداری ئەو پاڵەوانەتییەی كرد، ئەمەو خەڵاتی گرانبەها لەو پێشپڕكێیە دانرابوو تا ئەوەی نازناوەكە وەردەگرێت و خەڵاتەكەشی پێشكەش بكرێ.