كچان گرنگی زۆر بە لێو دەدەن، كە دەرگای جوانییە و بە پێشەنگی جوانی دەناسرێ، بەهۆی ئەوەی رەنگێكی پایەربەرز لە خۆ دەگرێ و هەروەها شوێنێكی بەرچاوی هەیە لە رووخساردا، بۆیە لێو لە گشت بەشەكانی دیكەی جوانی رووخساردا جوانی و گرنگی خۆی دەردەخات، لە رێگەی رەنگ و شێوەی هێلكاری سەرەوە و خوارەوەی لێو، لە روانگەی جوانی لێودا، چەندین مۆدەی تازە و ماكیاژی جۆراجۆر هەن، بەڵام شێوە كلاسیكیەكەی خۆی لەدەست نەداوە و هەر ئەو مۆدەیەش پایەدار و بە نرخ دەبێ، شێوەی كلاسیك لە مۆدەی لێودا بە بەریقە كردنی لێو بوو، كە دوای ئەوەی بۆیەی لێدەدرا و پاشانیش ماكیاژی بریقەی بۆ دەكرا، ئەویش جۆرە بۆیەكە و بە فڵچە لەسەر لێو دەدرێ بۆ بە بریقەكردنی، زیاتر بریقە لەگەڵ رەنگی پەمەیی و سوور دەگونجێ، چونكە هەندێك لە رەنگەكانی لێو، بە بریقەیی قبوڵ ناكەن، وەك رەنگی وەنەوشەیی و مۆر.