دەڵێن (بی ئێم دەبلیوو)، هێمایە بۆ زیرەكی و بەرزی ئاستی زانستی ئەندازەی ئەڵمان. لە بواری دروست كردنی ئۆتۆمبێلدا، ئێستا (بی ئێم دەبلیوو) یەكێكە لە ئۆتۆمبێلە هەرە نایابەكانی جیهان، یەكەمین ئۆتۆمبێلی بی ئێم دەبلیوو لە ساڵی (1904) دروست كرا، كە ئەو ئۆتۆمبێلەیە لە وێنەكەیدا دەیبینن، هێمای (BMW) واتە (Bavarian Motor Works) واتە كاری بزوێنەری باڤاریا، ئەو ئۆتۆمبێلە ناوی (دیكسی) بووە، سەرەتا شێوەیەكی سادە و بچووكی هەبووە، دواتر لەلایەن كۆمپانیای (ئۆستن)ی ئەمەریكی مۆڵەت درایە بی ئێم دەبلیوو، تا بەرهەمی تازە دروست بكات، پاشان ئەو كۆمپانیایە بە شێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو واتە لە ساڵی (1927) پێشكەوتنی تەواوی لە بەرهەمەكانیدا بەدی هێنا، تا ئێستاش لە پێشەوەی كۆمپانیاكانی ئەم بوارەی جیهاندایە.