سێ تەسریحەی جیاواز لە مۆدی ئەمساڵ

سێ تەسریحەی جیاواز لە مۆدی ئەمساڵ
چەندین چەشنی جۆراوجۆری تەسریحەی پرچی كچان و خانمان هەن، هەر شێوازێكی قژ داهێنان و بڕین، لە مۆد و ستایلێكی دیاری كراوەوە سەرچاوەی گرتووە. پرچی هەر كچێك یان خانمێك جیاوازە لەگەڵ یەكێكی دیكە، لە سەرەتای هەر ساڵێكدا لەلایەن پسپۆرانی بواری قژ چەند شێوازێك دادەنێن، كە لەو ساڵەدا دەبێتە مۆدی ساڵ، لە ساڵی (2014)ەدا، سێ شێوازی پرچ لەلایەن ئارایشكارانی پرچەوە دانران، یەكەمیان : شێوازی قژی خاو (سەرح)، ئێجگە لەوەی بە سەر لایەكی شاندا دێتە خوارەوە، یان بە یەكسانی بە سەر هەردوو شاندا پەخش دەبێ. شێوازی دووەمیش، تەسریحەی هەڵگیراوی قژە، ئەوەیان بۆ هەموو جۆرە پرچێك دەبێ، كە بەرەو دواوە هەڵدەگیرێ.
شێوازی سێیەمیش، خۆی لە قژی كورتدا دەبینێتەوە، لەو كاتەی هەندێك لە كچان حەز بە پرچی كورت دەكەن، هەر یەكە لەو شێوازانەی پرچ، بۆ پرچی هەموو كچ و ئافرەتێك شیاوە، ئێوەش دەتوانن یەكێك لەو شێوازانە هەڵبژێرن.
Top