مار بۆ شێلان و مەساج كردن

مار بۆ شێلان و مەساج كردن
شێلان یان مەساج یەكێكە لە راهێنانە جەستەییەكان، چەند ساڵێكە بۆتە داواكراو و كارێكی بیانی و خواست لەسەر، مێژووی ئەو كارە دەگەڕێتەوە بۆ چینییەكان و كە ئەوان لە پێشوودا ئەو كارەیان وەك راهێنانێكی جەستەیی و چارەسەر بۆ نەخۆشییەكاندا بەكاردەهێنا، ئەوەی زانیومانە مەساج كردن بە دەست دەكرێ و بە دەست جەستەی ئەو كەسە دەشێلن، بەڵام لە یەكێك لە كارە سەیرەكانی ئەو بوارەدا، كە لە وڵاتی ئەندەنووسیا كاری لەسەر دەكەن، بەكارهێنانی گیانداری (مار)ە تاوەكو كاری مەساجەكە بكات، ئەم مارەی بەكاریدەهێنن بۆ ئەو لایەنە نزیكەی (2) مەتر درێژە و مارەكەش وا راهێنراوە كە بە هێواشی لەسەر جەستەدا خۆی بخشێنێ و جگە لەوەی ددان و ژەهرەكەی لە دەمی دەرهێنراوە، نرخی مەساجی مار (45) دۆلارە و نزیكەی (90) خولەك دەخایەنێ و بە ئاگاداری و سەرپەرشتی چەند خانمێك كە ئەو شوێنەیان كردۆتەوە.
Top