مێز لە ژووری ناندێن دانێ

مێز لە ژووری ناندێن دانێ
مێزی خواردن، ئەو مێزەیە لە ژووری ناندین دادەنرێ، هەروەها دیكۆرێكە لە ژووری چێشتخانەی ماڵ، دەیان جۆر و چەشن و ستایلی هەیە كە لەگەڵ دیكۆر و ستایلی كاونتەر و كەرەستەكانی دیكەی كە لەگەڵ نەخشی ژووری ناندێندا بگونجێت، مێزی ژووری نان خواردن، بە چەندین شێوەی جیا جیا هەیە، بەڵام ئەوەی باشترە كە هەبێ، مێزێكی شێوە لاكێشە بێت، لە ناوەڕاستی ژووری چێشتخانە یان لەلایەكی دابنرێت. با ئەوەشمان لە بیر بێت، دانانی سفرەی سەرمێز، لە رووشان و پیس بوون و تێكچوون دەپارێزێت. هەبوونی مێز لە ژووری چێشتدا، كەرەستەیەكی گرنگە، بە چەندین كەل و پەل دەڕازێنرێتەوە و لە سەری دادەنرێ، وەك كەل و پەلی خواردن و گوڵدان و چەندین شتی دیكە. وا چاكە پەردەش لە سەر مێزی نان خواردن هەبێت، لە بیریش مەكەن، هەوڵبدەن مێزی ژووری چێشت دار بێ، هەروەها لەگەڵ كورسیەكانیدا تاخمێكی رێك و پێك بێت، خانمان دەبێ ئاگاداری شێوەی مێزەكە بن لە رووی رەنگ و شێوازە، تا لەگەڵ ژووری ناندێن شیاو بێـت.
Top