بە قاتی بیجامەوە خەوت خۆش دەبێت

بە قاتی بیجامەوە خەوت خۆش دەبێت
جل و بەرگ پێوسستییەكی گرنگە بۆ مرۆڤ ، هەر كچێك پێویستی بە چەند دەستە جلێكە. هەر جلێك بۆ كات و شوێنێك لەبەر دەكرێ، كاتێك كچان یان خانمان لە ماڵەوە دەبن، پێویستیان بە جلێكی شیاوە تا بە خۆشی پشوو بدەن و بحەسێنەوە. جوانترین جلیش بۆ ئەو ماوەیە، قاتە بیجامای ماڵە، بە تایبەت ئەوانەی لە قوماشە، كە جلێكی فراوانە، خانمانیش دەبێ جلێكی بە باری خۆیان هەڵبژێرن، لە بیرییش مەكەن، جلی نووستن نابێ تەسك بێ، چونكە هەست بە بێزاریت دەكات. ئەگەر دەتەوێ جلێكی نایابت لەبەر بێ، لەگەڵ ئەوەشدا بە ئاسانی جوولە بكەی، قات و بیجامەیەكی قوماش لەبەر بكە، وەك ئەوانەی لە وێنەكاندا دیارن. سوودێكی دیكەی ئەو جۆرە جلە، بۆ كاتی خەوتنە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی لە ماددەی نەرم دروست كراوە وەك : پەموو بۆیە لە كاتی لەبەركردنی ئەو جلانە، هەست ناكەی ئەو جلە قوڕسە هەروەها بە جەستەشتەوە نانووسێت. هەوڵبدە لەم ماوەیەدا قاتە بیجامەیەكی قوماش لەبەر بكەی، ئنجا دەزانی لە كاتی پشوودان و نووستندا لەبەر كردنی چەندە خۆشە و بێ كێشەیە.
Top