بە تەنوورەوە تۆ شازادەی

بە تەنوورەوە تۆ شازادەی
جلی كچان بە پێی وەرز دەگۆڕێ. لە هەر وەرزێكدا كۆمەڵە جلێك باوی دەبێ و لەبەر دەكرێ. هەندێك لەو جلانە بۆ كات و شوێنی دیاری كراو دەپۆشرێن، كچانیش جگە لە رێچكەی گشتیی خۆی، خۆیان چەند جلێكیان داناوە تا لە شوێن و كاتی گونجاودالەبەری بكەن. زۆرن ئەو جلانەی لە وەرزی هاویندا باویان دەبێ و خانمانیش لەبەری دەكەن، لەوانە بۆ بەشی خوارەوەی جەستە: تەنوورە، پانتۆڵ، سترێج، كابۆی (جینز)، بۆ ئەو جلانەی لە بەشی سەرەوەش لەبەر دەكرێن: كراس، بەدی، فانیلە، كراسی كراوە، عەزییە. پسپۆران ئاماژە بەو جلە دەدەن كە لە وەرزی هاویندا سوودی بۆ خانمانزۆرە، ئەویش تەنوورەیە. جلێكی ناسكە، تەنانەت جوانی كەسایەتییەكی جیاواز بە تەنوورە پۆش دەبەخشێت. تەنوورە دوو شێوەی هەیە، تەنوورەی درێژ، تەنوورەی كورت، هەروەها عەزییەش هەمان شێوەی تەنوورەی هەیە، تەنیا ئەوە نەبێ كە بەشی سەرەوە و خوارەوەی بەیەكەوەیە. تۆی خانم، ئەگەر دەتەوێ لەو وەرزە گەرمەدا جلێكی فێنك و جوانت لەبەر بێ، تەنوورەیەكی ناسك و رەنگاوڕەنگ لەبەر بكە.
Top