پرتەقاڵی شا رەنگی لێوە

پرتەقاڵی شا رەنگی لێوە
لەم ماوەیەدا رەنگی تێر، یان رەنگی تۆخ دەبێتە شا رەنگ بۆ سووراوی لێو. هەڵبەت ئەو رەنگانەش دیمەنێكی سەرنج راكێش و مێینە بە كچان و ئافرەتان دەبەخشن، جگە لەوەی دەبێ لەسەرەتادا هەر خانمێك بزانێ چ جۆرە رەنگێك بۆ سووراو كردنی لێوی دەستنیشان دەكات. گۆڤاری(فرۆینیدن)ی ئەڵمانی تایبەت بە خانمان دەڵێ: ئەگەرچی رەنگی سوور شازی رەنگە بۆ لێو، ئەوەش لە نێوان كۆمەڵەیك رەنگی دیكەدا، ئەو رەنگانەی بەكاردێن بۆ جوان كردنی لێو بریتین لەم رەنگانە: رەنگی (سوور وەك رەنگی تەماتە، رەنگی بە بریقەداری وەك گێلاس، لە كۆتاییشدا رەنگی سووری كاڵی یاقووتی) بە دیاردترین ئەو رەنگی سوورای لێو دادەنرێن. لەلایەكی دیكەشدا پسپۆران رەنگی سووری جەرگی، بە جوانترین رەنگ دەزانن بۆ سوور كردنی لێو. بە پێچەوانەی ئەو راو و بۆچوونانەی سەرەوە، ئامادەكارانی رەنگ و بۆیەی لێو، ئاماژە بە رەنگی (پرتەقاڵی) دەكەن كە جوانترین رەنگە بۆ مۆدەی ئەم رۆژگارە، زیاتریش بۆ ئەو كەسانەیە كە رەنگی پێستیان تۆخە یان تاریكە، هەروەها ئەوانەش دەگرێتەوە كە رەنگی پێستیان كراوەیە. بەم شێوەیە سووراوی رەنگ پرتەقاڵی بەكاردێ ، بەر لە دانانی رەنگەكە، دەبێ بڕێك لە كرێمی سەرەكی (ئەساس) لە لێو بدرێ، دواتریش بە فڵچە رەنگەكە پەرت بكرێ. بەر لە كۆتایی كارەكەدا، رەنگی سوور لە دەوروبەری لێوت دەردەكەوێ و رێگە چارەش بۆ ئەو حاڵەتە (كۆنسیلەر) چارەسەر دەكرێ.
Top