قەند شكێن لە ژیانی كورددا

قەند شكێن لە ژیانی كورددا
جارانی ژیانی كوردەواری، پڕە لە كاری جوان لە ماندووبوون و شەونخوونی، لەگەڵ ئەوەشدا چارەسەری و كار ئاسانیان بۆ زۆربەی كاروباری رۆژانەیان كردبوو.
هەندێكیان لە رێگەی چارەسەری دەست و بازوویان بۆ نموونە : وەك شكاندنی قەند بە قەند شكێن، هەمان ئەو بیرۆكەیە لە كاری دیكەشدا بەكاریان هێناوە. قەند بریتییە لە شەكری ئامادەكراو لە شێوەی قاڵبدا، دواتریش ئەو قەندە دەهێندرێ لە پێش ئەو كەسە دادەنرێ كە چا دەخواتەوە، لەگەڵ قەند شكێنیش لەوێ دادەنرێ، ئەو كەسەش بە خواستی خۆی قەندەكە دەشكێنێ و چ پارچەیەكی گەورە یان بچووكی بوێ بە قەندشكێنەكە دەیشكێنێ. ئەو پارچەی قەندەی شكاوە لە دەم دادەنرێ و لەهەمان كاتیشكدا چای دەخورێتەوە. ئەو شێوازە لە چای خواردنەوە پیێدەڵێن : چای دیشلەمە. كە چایەكی سووكە و خۆشە، لە بڕی ئەوەی شەكرەكە بخرێتە ناو پیاڵەی چای، دەخرێتە ناو دەم و كاتێك چای نۆش دەكرێ و بەمەش چایەكە شیرین دەكا و دەچێتە خوارەوە.
Top