پانتۆڵ و جینز لە وەرزی گەرمادا

پانتۆڵ و جینز لە وەرزی گەرمادا
لە وەرزی هاویندا، چەند چەشنە جلێك لە لایەن كچان و خانمانەوە لەبەر دەكرێن، دەبێ كچان ئەوە بزانن كە مۆدی سەردەم چییە و زۆرلەكچان چ جۆرە جلێك دەپۆشن، هەڵبەت ناكرێ كەسێك جیاواز بێ لە مۆدی پۆشاك و جل و بەرگدا، چونكە دەبێتە شتێكی نەگونجاو و نەشیاو. دوای وەرگرتنی را و بۆچوونی كۆمەڵە كچێك، زۆربەیان وتیان: مۆدی ئێستا بۆ هاوین، پانتۆڵ و جینزە. سەبارەت بە پانتۆڵیش، كە لە قوماش دروست دەكرێ، زیاتر بۆ ئەو خانمانەیە كە لە شوێنی فەرمی دەوام دەكەن، وەك دام و دەزگا و قوتابخانەكان كچانی هەرزەكاریش یان كچانی دیكەش بۆ دەرچوونیان بۆ شوێنی گشتی و بازاڕ و گەڕان و پیاسە، حەز بە پۆشینی (جینز)كابۆی دەكەن، (كاوبۆی) بە زمانی ئینگلیزییەكەی ئەمریكا واتە گاوان. هەردوو پانتۆڵی قوماش و جینز، لەبەركردنیان خۆشە و كچان پێوەی دڵخۆشن، تەنانەت لەگەڵ زۆربەی جلی دیكەش دەگونجێ و لە جوانیشدا سەرنجڕاكێشە.
Top