هەموو جۆرە ئێكسسوارێك بە پێی شێوە و نەخشی سەرنجڕاكێش و بە سەلیقەی بەر دڵی كچان دەبێ، ئەگەر دەتەوێ ئێكسسواری نایاب هەڵبژێری و لەبەرتدا بە جوانترین شێوە دەربكەوێ، دەبێ لە هەڵبژاردنی ئێكسسواری جۆراوجۆردا هەندێك ئاشناییت هەبێ. لە وەرزی هاویندا، نابێ ئەو ئێكسسوارانە لەبەر بكەی كە لە وەرزی دیكەدا لەبەرت كردوون، چونكە هەر وەرزێك پێویستی بە جۆرە ئێكسسوارێكە تا جوانیت بدرەوشێنێتەوە. وەك ئەوانەی لە وێنەكەدا دەیبینن، چەندین ئێكسسواری ملوانكەی رەنگاوڕەنگە، كە بە ملوانكەی منداڵان دەناسرێ، كچانیش دەتوانن هەمان ئەو جۆرە ئێكسسوارە لە مل بكەن، كە دیمەنێكی قەشەنگ و ناسكی هەیە، بێجگە لەوەی لەگەڵ زۆربەی جل و بەرگدا گونجاو و رازاوە دەبێت.