چۆن و كەی بۆن و بەرام لە خۆت دەدەی؟

چۆن و كەی بۆن و بەرام لە خۆت دەدەی؟
ئەگەر تۆ كچێكی دڵ ناسك و بە هەست و سۆزی، ئەگەر حەز بە دنیای خۆشی و ژیانێكی ئاسوودە دەكەی، ئەگەر دەتەوێ دەوروبەرت بە تۆوە دڵڕفێن بن، با بۆن و بەرامت خۆش بێت. كچان و ئافرەتان زۆر گرنگی بە بۆن دەدەن، چونكە سەرنجڕاكێش و بەرچاوت دەخات. بۆن و بەرام، بە بەشێكی گرنگی جوانی دادەندرێ، لە لایەن پسپۆرانی جوانكارییەوە زیاتر بایەخی پێ دەدەن و باس لە بەكار هێنانی بۆنی خۆش دەكەن. بۆ ئەوەی وەك كچە شۆخێك بۆنت خۆش بێت، پێویستە بزانیت چ جۆرە عەترێك بەكار دەهێنی، یان هەڵدەبژێری، هەندێك بۆن هەن قورسن و كەسانی دیكە پێی ناڕەحەت دەبن، هەندێك لە كچان بە گوێرەی شێوەی شووشەی بۆن، بۆنەكە هەڵدەبژێرن، ئەوەش زۆر جار وا لە كچان دەكات لە هەڵبژاردنی بۆنێك دوای كردنەوەی شووشە عەترەكە پەشیمان ببنەوە، بەڵام گرنگە خانمان بزانن جۆری بۆنەكە چۆنە. بۆن خۆشی تەنیا بە بۆنی ناو شووشە نییە، بەڵكو دانانی سابوونێكی بۆن خۆش، یان بەكار هێنانی عەترڕێژ لە ماڵ و ژوورەكەت، بەشێكی دیكەی زەوق و سەلیقەی دروست پیشان دەدات. هەڵبەت خانمان دەبێ بزانن چۆن و كەی بۆن لە خۆیان دەدەن، هەوڵ بدە بەیانیان زوو بۆن لە خۆت بدەی، یان شەوان پێش نووستن، ئەو شوێنانەی بۆنیان لێ دەدرێ لە جەستە بریتین لە: دەست و مەچەك، بن هەنگڵ، پشتە گوێ، مل.
Top