مۆدی كراسی بووكێنی لە هاویندا

مۆدی كراسی بووكێنی لە هاویندا
مۆدی جل و بەرگ، لە وەرزێكەوە تا وەرزێكی دیكە گۆڕانی بە سەردا دێت و بەرهەمی تازەی بە دوادا دێ، ئەوەش بە هۆی گۆڕانی كەش و هەوا، یان شێوەی جلی تازە وا دەكەن جل و بەرگی تازە بۆ كچان و خانمان بكەوێتە بازاڕەوە. كراسی بووك تەنیا جلێكە كە زۆرترین گۆڕانكاریی بە سەردا دێ، چونكە بێجگە لەوەی لە لایەن پسپۆرانی جلی بووكەوە شێوە و دیزاینی تازە دروست دەكرێت، هەروەها كچانیش ئەوانەی لە سەرەتای خۆ ئامادەكردندان بۆ زەماوەند، داوای جلی بووكی تایبەت بە حەز و ویستی خۆیان دەكەن. تۆش وەك كچێكی قەشەنگ، ئەگەر نیازت وایە لە رۆژی زەماوەندا وەك شازادەیەك دەربكەوی، هەوڵ بدە كراسەكەت بە پێی مۆدی تازە و كاتی خۆی بێ، بۆ نموونە: شیاو نییە ئەگەر كراسی بووكێنیی وەرزی بەهار لە هاویندا لەبەر بكەی، چونكە ئەو جوانییە نابەخشێ كە بۆ كات و شوێنی خۆی داندراوە، بەوە بزانە كە كراسێك هەڵدەبژێری لە مۆدی هاوینە، ئەگەر سەرەوەی كراوە بوو، یان نەخشی زۆر لە كراسەكەدا هەبوو، زیاتریش لە بەشی خوارەوەی كراسەكەدا ئەو نەخشانە دادەندرێن، هەروەها جۆری قوماشەكەش كە تەنك بێ یان ئەستوور نەبێ، مۆدی هاوینە و وەرزەكانی دیكە دیاری دەكات.
Top