كۆمپانیایەكی بەلژێكی لە بواری دروست كردنی شیرینی و شوكۆلاتە لە هەنگاوێكی نوێیدا بۆ راكێشانی سەرنجی هەوادارانی شیرینی و شوكۆلاتە، شوكۆلاتەیەكی لە سەر شێوەی منداڵی ساوا دروست كرد بۆ ئەوەی فرۆشی زۆر بێت، بەڵام ئەوەی تێبینی كرا تەواوی رووداوەكان بە پێچەوانەوە بوون و ئەو شوكۆلاتەیە فرۆشی نەبوو، نەك لەبەر ئەوەی كوالێتییەكەی باش نەبووە یان ماددەی خراپی تێدا بەكار هاتووە یان پیس بووە، نەخێر هیچ یەك لەو هۆیانە هۆكار نەبوون، بەڵكو پاكی و بێگەردیی ئەو منداڵانە هۆكار بوو بۆ ئەوەی ئەو شیرینییە نەخورێ چونكە لە شێوەی چەندین منداڵی بچووكی خنجیلانە دروست كرا بوو، خەڵك دڵی نایە منداڵ بخوات تەنانەت ئەگەر شوكۆلاتەش بێت نەك منداڵی راستەقینە.
رەوەند بەختیار