سەیر نەبێ بەلاتەوە ، ئەگەر جارێك بە لای باخێكدا تێپەڕ بووی و گوڵێكی جوان چاوێكی لێت ترووكاند! هەر تەنیا كچان گوڵ نین و چاویان هەیە، بەڵكو گوڵیش هەیە چاوی هەبێ. ئەو جۆرە گوڵە ناوی (گوارنا)یە، كە بە كاكاوی بەرازیلی ناسراوە، شێوە گوڵێكی سروشتییە، پەڕی گوڵی وەك چاوی مرۆڤ وایە، لە ناوەڕاستدا بەشێكی رەشی هەیە وەك گلێنەی چاوی ئاسایی، دەوروبەری ئەو بەشە رەشە، بە خانەیەكی بازنەیی سپی داپۆشراوە، لە دەرەوەش رەنگی سوورە، وەك ئەوەی كچێك ماكیاژی رەنگی سووری لە چاوەكانی دابێت. ئەو گوڵە چاو بازە، لە دارستانی ئەمازۆندا هەیە، كە دەكەوێتە هەردوو وڵاتی ڤەنزویلا و بەرازیل.