سێ منداڵە سەیرەكە!

سێ منداڵە سەیرەكە!
رۆژ و مانگ و ساڵی لە دایك بوونی هەر كەسێك جیاوازە، هەندێكیشمان وەكو یەكن، تەنانەت لە رۆژ و مانگ و ساڵدا لە دایك بووین، ئەوەش كەم جار رێكدەكەوێ كە دوو كەس هەمان رێكەوتی لە دایك بوونیان هەبێ، بەڵام ئەگەر سەیری ئەو حاڵەتە سەیرە بكەن، ناچێتە ئەقڵتانەوە، كە چۆن (3) منداڵی یەك دایك، هەمان مێژووی لە دایك بوونیان هەیە تەنیا ساڵەكانیان جیاوازە. (باربارا سۆێپر) ئەو دایكەیە لە ویلایەتی میشیگنی ئەمریكی دەژی، (3) منداڵی هەیە هەر یەكە لەم رێكەوتانەیە، منداڵە گەورەكەی(8/8/2008)، منداڵی دووەمیشی (9/9/2009)، دوایین منداڵیشی لە (10/10/2010) بووە، حاڵەتی منداڵ بوونەكەشی بە سروشتی بووە نەوەك بڵێن بە نەشتەرگەری وای كردووە.
Top