بە لای كچانەوە بەها و جوانیی ئێكسسوار چ لە جوانیی جل و بەرگ و ماكیاژ كردن كەمتر نییە، چونكە ئەویش وەك كەرەستەیەك لە جەستەیان سەرنجڕاكێش و سەلیقەی خۆی هەیە، خانمان دەبێ ئەوەش بزانن كە هەر ئێكسسوارێك جوانی دەبەخشێتە ئەو شوێنەی جەستەی كە لەبەری دەكات، بۆ ئەوەی گوارەیەكی نایابت لە گوێچكە بێـت و هاوڕێ و دەستەخوشكانت سەرسام بن بە جوانی گوارەی گوێچكەت، هەوڵبدە گوارەیەكی شێوە گەورە و رەنگاورەنگ هەڵبژێری، لە وەرزی هاویندا گوارە زیاتر دەردەكەوێ، چونكە كچان لە زستاندا جلی زۆر لەبەر دەكەن، ئەوەش وادەكات كە گوارە ئەوەندە دیار نەبێ، لە بەرانبەر پۆشینی جل و بەرگی هاویندا. مەرج نییە ئەو گوارەی دەیكەیتە گوێت، تەنیا لە زێڕ و ماددەی گرانبەها بێ، بەڵكو هەندێ خشڵ و ئێكسسواری دروست كراو لە كانزای سادە هەمان ئەو جوانیەی دەبێ كە لە ئێكسسواری گرانبەهاوە دەستمان دەكەوێ. گرنگترین شت لە گوارەدا ئەوەیە كە هەست و سەرنجی دەوروبەر بۆ جوانی رووخسار و گوێچكەی ئەو خانمە رابكێشێ و لەگەڵ رووخساریشت گونجاو بێت.