لێهاتوویی كابان و خانمان لەوەدایە، كە ماڵێكی جوان و رێكیان هەیە، جگە لەوەی جوانە، هەروەها پێویستە پاك و بۆن خۆشیش بێ. جوانیی پەردەی پەنجەرە لە چوارچێوەی دیكۆری ماڵدا گرنگە، چونكە دیكۆری ماڵ، پێویستی بە دانانی دیكۆرێكی نایاب و رێك هەیە. پەردە سەبارەت بە دیكۆری ماڵ وەك باڵە بۆ باڵندە، نمایشێكی سەرنجڕاكێشە كە رووبەرێكی فراوان لە فەزای نێو ژوورەكان پڕ دەكاتەوە، خانمی ماڵیش دەتوانێ ئەو لایەنە پشتگوێ نەخات، با هەوڵ بدات جوانترین پەردە لە ماڵەكەیدا هەبێت. وەك چۆن ئافرەتان چەندە گرنگی بە قژیان دەدەن، دەبێ ئەوەندەش پاك راگرتنی پەردە بە هەند وەربگرن. پێویستە خانمان لەوەش ئاگاداربن، هەر چەندی پەردە درێژ بێ، ئەوەندە جوانتر دەبێبۆ دیكۆری ماڵ.