لە وەرزی پاییز و زستاندا، بەكارهێنانی ماكیاژی رەنگدار بە رێژەیەكی بەرچاو كەم دەبێت، واتە زیاتر ماكیاژی سادە باوی دەبێ، كچانیش بە سادەیی ماكیاژ دەكەن. بە پێچەوانەوەی ئەو دوو وەرزە، لە هەردوو وەرزی بەهار و هاویندا ماكیاژی پڕ رەنگ و تۆخ مۆدی دەبێ، لەلایەن كچانیشەوە خواستی زیاتری لە سەر دەبێ. بەكارهێنانی ماكیاژی رەنگدار پێویستی بە زانین و لێهاتوویی خانمان هەیە، ئەو كەسەی دەتوانێ شێوازێكی جوان لە تێكەڵەی رەنگەكانی ماكیاژی روخساریدا بەدەست بهێنێت، دەبێ بزانێ چۆن رەنگی جۆراوجۆری ماكیاژ بەكار بهێنێت.