رەنگە خەڵك بپرسن، ئاخۆ سەرۆك دەوڵەتان و كەسانی ناوداری جیهان لە بواری سیاسی، هونەر، وەرزش و وێژەدا، ژیان چۆن بەسەر دەبەن؟ یان ئایا وەك ئەوان وەك مرۆڤی ئاسایی دەژین؟ پرسیارێك كە رەنگە بە خەیاڵی زۆر كەسدا بێت ئەوەیە، ئاخۆ كەسانی ناودار و گەورە چ جۆرە هاندێكی مۆبایل بەكاردەهێنن؟ لێرەدا باس لە مۆبایلی چەند كەسایەتییەكی ناوداری جیهان دەكەین. باراك ئۆباما سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، مۆبایلێكی جۆری (بلاكبێری)ی هەیە، ئەم جۆرە ئامێرە ناتواندرێ سیخوڕیی بەسەردا بكرێ، كەچی هاوسەر و كچەكانی ئۆباما مۆبایلی (ئای فۆن) بەكاردەهێنن. ڤلادیمیر پۆتین سەرۆكی رووسیا، ئامێریكی مۆبایلی رووسی بە ناوی (MTS)ی هەیە، كە بە تایبەت بۆی دروست كراوە. ئەنجیلا مێركل راوێژكاری ئەڵمان، حەزی بە (بلاكبێری)یە و پێی وایە، ئامێرێكی جوان و خنجیلانەیە. سەرۆكە هەرزەكارەكەی كۆریای باكوور (كیم جۆن ئۆن) ئامێریكی جۆری (htc) هەیە. شازادە (ویلیام)ی بەریتانیاش حەزی بە (ئای فۆن)ـە و ماوەیەكی زۆرە هەیەتی، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیاش دەترسێ گوێ لە قسەكانی بگرن یان سیخوڕیی بەسەرەوە بكەن، بۆیە مۆبایلی (بلاكبێری) بەكاردەهێنێت.