میرنشینی ســـــــۆران لە1816دا سەربەخۆیی راگەیاند

میرنشینی ســـــــۆران لە1816دا سەربەخۆیی راگەیاند
لە مێژووی كورددا چەندین دەوڵەت و میرنشین دامەرزاون.ئەو دەوڵەت و میرنشینانە بۆ سەدان ساڵ حوكمڕانیی دەڤەرە جیاجیاكانی كوردستانیان كردووە. یەكێك لەوانە میرنشینی سۆران بوو. میرنشینی سۆران قەڵەمڕەوی دەسەڵاتەكەی بە سەر ناوچەیەكی فراوانی كوردستانی باشووردا بڵاو بووەتەوە. رەواندز پایتەخی میرنشینی سۆران بووە. ئەم میرنشینە لە سەر دەستی میر (عیسا كوڕی كەلۆس بەگ) لە ناوچەی باڵەكایەتی وڕەواندز دامەزراوە. رەواندز شاری تۆپەكەی وەستا رەجەبە، بەناوبەنگترین میری سۆران مەحەمەد پاشای گەورە بووە، كە میرنشینەكەی بووژاندەوەو گرنگترین كاری ئەو میرە لە ساڵی (1813)دا دامەزراندنی كارخانەی چەك و تۆپ بووە لە كاولۆكان. پاشای گەورەی لە ساڵی1837 لەسێدارەدرا و میرنشینەكە رووخا. بە شێوەیەكی گشتی دەتوانین بڵێن ئەم شوێنانەی لەماوەی (400) ساڵی دەسەڵاتی میرنشینی سۆراندا فراوانی و پاشەكشە كردنی بە خۆوە دەبینی، كە لەوپەڕی فراوانیی میرنشیەكەدا دەگەیشتە هەر سێ پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆك و دەوروبەری مووسڵ.
Top