جەنتای شێوە گوڵ و گوڵزار

جەنتای شێوە گوڵ و گوڵزار
زۆربەی ئەو ئێكسسوارانەی لەلایەن خانمانەوە گرنگیان پێدەدرێت جێگەی جوانی و بایەخن، بێجگە لەوەی كەرەستەیەكی تایبەتە بە خانمان لە زۆربەی بۆنە و سەرداندا بەكاری دەهێنن، جەنتای دەست بە گرنگترین ئێكسسواری خانمان دادەندرێ، هەر كچێك یان ئافرەتێك دەبێ زیاتر لە دوو یان سێ جەنتای هەبێ. هەڵبەت هەر یەكە لەو جەنتایانە بۆ مەبەستێك هەڵدەگیرێن. لەو كاتەی كچان جەنتایەكی ناسك شێوەیان لە دەستە، لەلایەن هاوڕێیان و كەسانی نزیك لە خۆیانەوە بە سەرسامییەوە لە جوانی جەنتایەكە دەڕوانن، كە چۆن و لە كوێ بە دیاری بۆیان هاتووە یان كڕیویانە.مۆدەی ئێستای جەنتای كچان، زیاتر باوی جەنتای گەورەیە، دەربارەی رەنگی جەنتاكەش چاكترە لە رەنگێكی زەق و بەهاری بێت، واتە ئەو رەنگانەی لە دوورەوە دیارن و بە رەنگی تێر و كراوە دەناسرێن، بەڵام ئەگەر هەر كچێك یان خانمێك دەیەوێ دەست و مەچەكی بە جەنتایەكی رازاوە دەربكەوێ، با هەوڵبدات كە نەخش و رەنگی جەنتاكەی بە گوڵ و گوڵزار رازاوە بێت، چونكە ئەو شێوازە مۆدەیە، جێگەی سەرنج و جوانییەكی بەرزیشی هەیە.
Top