كــــڵاشی كـــــــوردی
April 3, 2014
رەنگا و ڕەنگ
ئەوەی باس دەكرێ و دەگوترێ كە دروست كردنی كڵاش بۆ (500) ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، هەندێكی دیكەش دەڵێن لە سەردەمی ئایینی زەردەشت و لە ناوچەی هەورامانەوە پەیدا بووە. كڵاش بۆ هەردوو رەگەزە، واتە ئافرەتانیش دەتوانن لە پێ بكەن، تەنانەت كڵاشی ئافرەتانیش هەیە.وەك پێیان گوتین : دروست كردنی هەر كڵاشێك ماوەی رۆژ و نیوێكی دەوێ، زۆربەی كڵاش لە ( پەموو، پێستی مانگا، مووی بزن، خووری مەڕ) دروست دەكرێ، ژێرەوەی كڵاش توند و تۆڵە، بەهۆی ئەوەی لە هەندێك پارچەی بەرخ و گا دروست دەكرێ، ئەوەی لە ئێستا باوی هەیە و بەناوبانگە كڵاشی جۆری (هەورامی و پەڕۆیینە)، باشترین جۆرە كڵاشی كوردی، كڵاشی هەورامانە.
