بۆ گێڕانی زەماوەندی هاوسەری دنیا بە ڕووی هاوسەراندا كراوەیە، هەڵبژاردنی شوێنی زەماوەند بە رەزامەندی كچە و كوڕە دەبێت.جووتە دەست گیرانێكی بەریتانی(لیزا و ئەلیكس)، بڕیار دەدەن بۆ رۆژی زەماوەند شانشینی بەریتانیا جێبهێڵن و بێن لە هەرێمی كوردستاندا ئاهەنگ بگێڕن. ئەم جووتە هاوسەرە كە بەڕاستی هەم خۆیان جوان و قیت و قۆزن، هەمیش بە جلی كوردییەوە جوانتر و شیرینتر دێنە بەرچاو. لە بنەڕەتدا بڕیاریان داوە ئاهەنگی زەماوەندی خۆیان چەند جارێك لە چەند شوێنێكی جیاجیای جیهان دووبارە بكەنەوە، لە هەر شوێنێكی بچن جل و بەرگی میللی ئەو وڵاتە دەپۆشن، كە هاتنە هەولێر، هەولێریش ئەمساڵ پایتەختی گەشتیاری (22) دەوڵەتە، بە جلی كوردییەوە زەماوەندی خۆیان لە كوردستان دووبارە كردەوە، بۆزەماوەندی ئەمجارەیان روویان لە پایتەختی گەشتیاری كرد، خەڵكی هەوڵێریش رێزیان لە (لیزا و ئەلیكس) گرت، بۆ سازدانی زماوەندیان ئاسانكاری زۆریان پێشكەش كردن، وەك ئەوەی كە چەندن جار دەعوەتیان كردوون و جلی كوردیان پێشكەش كردن، میواندارییەكی كوردانەیان كردن.