قـــاپ و قاچـــاغی سەرنج راكێش

قـــاپ و قاچـــاغی سەرنج راكێش
دەست رەنگینی و لێهاتوویی تۆی خانم لە رێكی و جوانی كەرەستەی ماڵەكەتدا بەدی دەكرێ. هەندێك جار سەردانی ماڵێك دەكەی، دەبینی قاپ و قاچاغ و پێداویستی چێشتخانەیان زۆر بە رێكی و جوانی داناوە، كابانی ماڵ، زۆر جار لە هەڵبژاردنی قاپ و قاچاغ و دانانیان لە نێو كاوەنتەر، جۆرە سەلیقەیەكی جوان ناسی تێدایە. ئەگەر خانمی ماڵ خاوەن سەلیقە و زەوقێكی بەرز بێ ئیدی دەبینین قاپ و مەنجەڵ و كەوچك و تاخمە بەرداخ و پیاڵە و كوپی جوان هەڵدەبژێرێ و ناندێنی ماڵی پێ دەڕازێنێتەوە،جگە لەوەی ئەو كەرەستانە بۆ ژیانی رۆژانەی هەر خێزانێك سێ ژەمە پێویستە، رەنگە هەندێك جاریش پرسیارت لێ بكرێ ئاخۆ چۆن ئەو دیكۆرە جوانەت رازاندۆتەوە. گرنگترین لایەن لە جوانی دیكۆری ماڵدا، پاك راگرتن و دانانی كەلوپەل و كەرەستەی ماڵە لە شوێنی گونجاو، ئەگەر قاپ و قاچاغ و پیاڵە چای وەك نموونە وەربگرین، كە رەنگدانەوەی جوانی دیكۆری چێشتە. لەو كاتەی دەچیتە ژووری ناندێنی هەر ماڵێك، لە دوورەوە دڵگیرت بۆ ئەو ژوورە دەچێ كە پاك و بە جوانی دانراوە، ئەگەر خانمی ماڵ، بێ زەوق و سەلیقە بێ ئەوە هەر لە ناندێنەكەی را دیارە چونكە لە هەڵبژاردنی قاپ و قاچاغ و دانان و دابەش كردنی بێ سەلیقەیی بەدی دەكرێ. ئیدی خانمانی ماڵ پیشانی بدەن ئێوە كە هەمیشە خاوەن سەلیقەیەكی بەرزن، سوود لە شێوە و رەنگ و نەخشی قاپ و پەرداخ و سینی و كەرەستەی دیكەی ناندێن وەربگرن، با هەمیشە پاك بن بە سەلیقەیەكی جوانیشەوە لە گۆشە و شوێنانی ناندێنی ماڵدا دایان بنێن و دابەشیان بكەن. بە تایبەتیش كاتێك لە سەر خواندا دەبن گرنگە قاپ و قاچاغت پاك و جوان و رەنگاوڕەنگ بن.
Top