كچێك هەر دەڵێی بووكە شووشەیە

كچێك هەر دەڵێی بووكە شووشەیە
هەموو كچێك جوانە، هەر یەكە جوانیەكی خۆی هەیە، كە جار جار بە هەندێك كچ دەگوترێ دەڵێی بووكە شووشەیە، مەبەست لەو قسەیە ئەو كچە هێندە جوانە هەر دەڵێی بووكە شووشەیە. ئەم كچە ئۆكڕانییەی لەم وێنەیەدا دەبینین ئەگەر راوەستێ وهیچ جووڵەیەك نەكات، هەموومان پێمان وا دەبێ كچ نییە بەڵكو بووكە شووشەیە. (ڤالیریا لۆكیانۆڤا)، نمایشكاری جل و بەرگە، تەمەنی (23) ساڵە، سەر و سیمای هەر لە پلاستیك دەچێ، ئەگەر زۆر لێی ورد نەبیتەوە، هەست ناكەی كە ئەمە ئادەمیزادە، بەڵكو وادەزانی لە پلاستیك دروست كراوە. سەرباری ئەوەی شێوەی لە بووكوڵەیەك دەچێ. ڤالیریا چەندین نەشتەرگەری جوانكاری كردووە تا بە یەكجاری ناوی بنێن بووكە شووشە. ماوە ماوە ڤالیریا، لە شوێنی گشتیدا نووزەی لە خۆی دەبڕێ، ئەوانەی بە تەنیشتیدا تێدەپەڕن لێیان تێكدەچێ و لایان وایە كە بە تەك بووكە شووشەیەكدا گوزەریان كردووە نەك مرۆڤێك. لە پڕ جووڵەیەك دەكات و ئەوانەی دەوروبەری بە پێكەنین دەهێنێت و سەریان سوڕ دەمێنێت.
Top