شێوازە تازەی كراسی بووك

شێوازە تازەی كراسی بووك
زۆربەی كچان هەستیان ناسكە، هەمیشە بە وردییەوە دەڕواننە لایەنی جوانی جەستە و جل و بەرگ، ئەوان زیاتر گرنگی بە هەموو پارچەیەكی جل و بەرگی خۆیان دەدەن. هەستیاریی كچان وادەكات زیاتر پەرە بە هەڵبژاردنی جلێك لە نێوان كۆمەڵە جلێكدا بدەن، ئەوەش بە گوێرەی خواست و ویستی ئەو خانمانەیە كە لە نێو دەیان جۆر و ستایلدا، یەك جۆر جل و بەرگ هەڵدەبژێرن.هەر كچێك بۆ ئەوەی لە رۆژی زەماوەندی خۆیدا لە بەردەم ئامادەبووان و میوانان وەك شازادەیەك دەركەوێ، پێویستە جلێكی نایابی كراسی بووك ناسراوە هەڵبژێرێت. لەگەڵ سەرەتای هەر ساڵێكدا، چەندین شێوازی تازە لە مۆدەی كراسی بووك دێتە كایەوە، ئەوەش رێگر نابێ لەوەی تۆی خانم ئەو كراسە دیاری بكەی كە خۆت مەبەستتە، دواتریش شانازی بەو جلەوە بكەی كە هەڵتبژاردووە كە لەگەڵ قەشەنگیی جەستەت بە جوانترین شێوە دەربكەوێت. كارێكی دروست دەكەی ئەگەر یەكێك لەو جلانەی كراسی بووك بۆ رۆژی ئاهەنگت هەڵبژێری تا نازناوی شازادە و جوانترین بووكت پێ بدەن.
Top