دیواری خۆشەویستان!

دیواری خۆشەویستان!
دیوارێكە، لە شێوەی تابلۆیە، جگە لەوەش تابلۆیەكی گشتییە، هەر كەسێك بۆی هەیە لەسەر ئەو دیوار تابلۆیە پەیامی خۆشەویستی خۆی بنێری بۆ ئەو كەسەی لە دڵیدایە. بە تابلۆی خۆشەویستی ناسراوە، كە لە ناوچەی (دی ئەسیسی)یە لە شاری پاریسی پایتەختی فەڕەنسا. لەم تابلۆ گشتییەدا، زیاتر رستەی (خۆشم دەوێ) لە سەر ئەو دیوارە پڕ بە هەست و سۆزەدا بەدی دەكرێ، لەگەڵ هەندێك قسەی دیكەش، بەڵام زیاتر ئەو رستەیە دووبارە دەبێتەوە، ئەوەی جێگەی تێڕامانە ئەو رستەیە بە نزیكەی (300) زمانی جیهانی و جیاواز نووسراوە. رووبەری ئەو دیوار تابلۆیە دەگاتە (40) مەتر دووجا، ئەو بیرۆكەی دانانی دیواری ئاشقان لەلایەن دوو هونەرمەندی ئەو وڵاتە كە ناویان (فرانسوا بارۆن و كلێر كیتۆ)ەوە داهێنراوە، زیاتریش ئەوانەی پەیامێكی خۆشەویستی یان ئاشتی و پێكەوە ژیانیان لە دڵە، دێن و لەسەر ئەو دیوارەی دەنووسن تاوەكو پەیامێك بێت بۆ گشت ئەو كەسانەی بە بەردەمی ئەو دیوارە تێپەڕ دەبن و دەیخوێننەوە.
Top