داهێنانی سەیر لە بواری ئەندازیاری گرنگی خۆی هەیە، لەم چەند ساڵەی دواییدا گرنگی ئەوتۆ دراوە بە دروست كردنی چەندین باڵەخانەی گەورە كە بە چەندین شێوەی ئەندازیاری سەیر لە خۆ دەگرێ. ئەو كارانە دەبێتە داهێنانێك لە بواری ئەندازیاری سەردەم. یەكێك لە جوانترین باڵەخانەكانی جیهان، ئەو باڵەخانەیە لە وڵاتی ئەرژەنتینە و لە شێوەی گوڵ دروست كراوە، لەلایەن ئەندازیارێكی تازە پێگەیشتوو كە ناوی (هیرناندیز والدۆ)یە. ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەو باڵەخانەیە لە (4) نهۆمی جیا پێكهاتووە، لە كاتێكدا تەلارەكە كە لە شێوەی گوڵە لەسەر ستوونێك وەستاوە، ئەگەر لە دوورەوە سەیری بكەی، دەڵێی: ئەو باڵەخانەیە ئێستا دەكەوێ ! ئێمەش خۆزگە دەخوازین كە باڵەخانەی ئاوا جوان و سەیر لە كوردستاندا ببینین، تەنانەت وەك وڵاتانی جیهانیش لە بواری ئەندازیاری باڵەخانەكاندا پێشكەوتوو بین.