جـلی كوردیی منداڵان

جـلی كوردیی منداڵان
ئەم رۆژی ساڵی تازەیە نەورۆزە هاتەوە! پەندێكی جوان و بەستەیەكی خۆشی گۆرانییەكی هونەرمەندی گەورەی كورد (حەسەن زیرەك)ە، بەرەو جەژنی نەورۆز دەچین، ئیدی خەڵك بە جلی كوردی و جوانەوە روو لە دەشت و دەر دەكەن، گرنگی بەو پۆشاكە نەتەوەییە دەدەن. ئەو یادكردنەوەیەش هەر تەنیا بۆ پیاوان و ئافرەتان نییە، بەڵكو منداڵانیش بەشداری ئەو بۆنە و یادانە دەكەن، بە جلی جوانی كوردی، بە كلێتە، كڵاو، پشتێن، فەرەنجی و كولەباڵ، خۆیان پۆشتە و جوان دەكەن، ئەوەی لەم دوو وێنەیەدایە، دوو كوڕی كوردن، هێز و بازووی داهاتوومانن، بە جلێكی جوانی كوردی خۆیان بۆ جەژنی نەورۆز ئامادەكردووە.




Top