ماكیاژی(2014) هەنگاو بە هەنگاو
March 9, 2014
رەنگا و ڕەنگ
- سەرەتا دەم و چاوت بە سابوون جوان بشۆ، یان تەنیا شووشتن بێ بەبێ سابوون.
-كرێمی تەڕ كردن بهێنە و لە دەم و چاوتی هەڵسوو، بە جۆرێك هەموو لایەكی رووخسارت بگرێتەوە و بۆ ماوەی (10) خولەك بەجێ بهێڵە تا رەنگی پێستت بە تەواوی دەگۆڕێ.
-پاشان كرێمی سەرەكی (ئەساس) لە هەموو رووخسارت بدە، جیاوازی نییە كرێمەكە شل بێ یان پەیت، بەڵام چاكترە شل بێ، چونكە پێست بە زووترین كات دەیمژێت.
-لە هەنگاوی پاش دانانی كرێمی ئەساس، دواتر پۆدرە بە سووكی لە دەم و چاوت بدە.
-دانانی رەنگی پشتە چاو، چاكتریش دەبێ ئەگەر رەنگێكی هێمن بەكاربهێنی وەك : رەنگی شینی ئاسمانی، زیوی، لەوەش گرنگتر ئەوەیە كاتێك رەنگی پشت چاوت لەگەڵ رەنگی جل و بەرگت هاو رەنگ بێت.
-كل كردنی چاو، وەك ئەو بەستە گۆرانیەی لەسەر كل كردنی چاو هەیە و دەڵێ :چاوەكانت لە كل ناوە و ناز دەفرۆشی بەم دوو چاوە، هەروەها ماسكارا كردنی برژانگەكانیشت لە بیر مەكە.
-سۆراوكردنی لێو، رەنگێكی شیاو بۆ لێوت هەڵبژێرە و لە لێوت بدە، ئەگەر پێستت وشكە، رەنگێك بەكاربهێنە كە رێژەی چەوری تێدا بێ، چونكە سووراوی چەور و وشك هەیە، ئەوەش بۆ ئەوانەیە كە پێستیان وشكە یان چەورە. لە كۆتاییشدا هێلكردنی لێویش بكە، بە قەڵەمی لێو چێوە بۆ لێوانت دانێ.
