گوارەی زیو نایابترین ئێكسسوار

گوارەی زیو نایابترین ئێكسسوار
سیفەتێكی جوانی كچان ئەوەیە كە هەردەم گرنگی بە خشڵ و ئێكسسوار دەدەن، ئەوەش وادەكات ئەو خانمانە خۆیان بە چەندین ئێكسسواری جیاواز بڕازێننەوە. زۆر جار كچێك جۆرە ئێكسسوارێكی جوان دەكڕێ و بە خۆوەی دەكا، دەستە خوشكانی بەرامبەر بە خشڵەكەی سەرسامی دەردەبڕن، لێشی دەپرسن كە ئاخۆ ئەو ئێكسسوارە جوانەی لە كوێ كڕیوە. ئەمەش نیشانەی زیرەكی ئەو كچەیە كە توانیویەتی خشڵێكی جوان و سەرنج راكێش بكڕێت و بەبەر خۆوەی بكات. ئەو جۆرە حاڵەتە لەوە دروست دەبێ، كە كچێكی شۆخ و شەنگ گوارەیەكی نایاب لە جوانیدا هەڵدەبژێرێ. گرنگە خانمان بزانن چ جۆرە گوارەیەك لە گوێچەكەیان دەكەن، تا بە لوتكەی جوانی بگەن. چەندین جۆرە گوارە هەن، ئەمەش بەپێی جیاوازیی كە لە نەخش و رەنگ و شێوەدا جیاوازە، بەڵام ئەوەی زۆرترین چاوی لەسەرە و باوی هەیە، گوارەی زیوە، ئەو جۆرە ئێكسسوارە بە رەنگی زیوینی هارمۆنیایەك لەگەڵ رەنگی پێستدا دروست دەكات، بەم هارمۆنیایە ئێكسسواری زیو زۆر جوان و سەرنج راكێش دێتە پێش چاو، هەڵبەت زۆر جار ئێكسسواری زیو بە دانانی بەرد و مورووی گرانبەها وەك نەخشێك جوان و سەرنج راكێشتر دەبێ.
Top