كورتترین كچ لە جیهان

كورتترین كچ لە جیهان
ژمارەیان زۆرە ئەوانەی بە دەست گرفتێكی جەستەوە دەناڵێنن لە جیهاندا، ئەگەرچی لەو لایەنە تووشی نەهامەتییەك بوونە، كە رەنگە هەندێكیان بە دیوێكی دیكەدا خاوەن بەهرەیەكی دەگمەن بن. ئەوەیە چیرۆكی ژیانی ئەو كچە بەریتانییە، كە ناوی (جۆرجیا رانكین)ە و تەمەنی (15) ساڵە، كەچی درێژی باڵای تەنیا (81) سەنتیمەترە، واتە ناگاتە مەترێكیش. تا ئێستا بە كورتترین كچی هەرزەكاری جیهان دادەنرێ، لە چاو هاوتەمەن و هاورەگەزانی خۆی. سەرباری ئەوەش، ئەو كچە خنجیلانە لە شاری (وارینگتۆن)ی (چێشەر)ی بەریتانیا دەژی، بەهۆی گرفتێك لە خانەی ئێسقانی جەستەیدا ئەو حاڵەتەی بۆی دروست بووە، كە جەستەی گەشە ناكات، گەورەش نابێت. سەیر لەوەدایە ئەو خانمە حەزی بە كاری فاشیۆن و جل و بەرگە، تەنانەت بیرۆكەی جوانیشی هەیە لە ئامادەكردنی چەندین ستایل و مۆدەی جیاواز لە جل و بەرگدا، ئەوەش وای كردووە هاوڕێیانی خۆی پرسی پێبكەن لەوەی مۆدە و ستایلی جوان و دڵگیریان بۆ هەڵبژێرێت.
Top