خۆ هەندێك جار بیرۆكەیەكی سادە، دەبێتە كارێكی گەورە و گرنگ. ئەوەش تەنیا پێویستی بە داهێنانە لە بیرۆكەكەدا، بەهۆی زۆری ئەو رێژە سەوزاییەی لە وڵاتی ئەڵمانیادا هەیە، ئەوانیش ئەو هەلە دەقۆزنەوە و دەتوانن لە گیا و سەوزایی داهێنان بكەن. ئەوەتا لە شاری فرانكفۆرتی ئەڵمانیادا، توانیویانە شوێنی دانیشتنێك لە سەوزە و گیا دروست بكەن، ئەو شوێنە وەك قەنەفەی ماڵان وایە و خەڵكیش دەتوانێ لەسەری دابنیشێ و پشوویەك بدات.