بە نیو جەستەوە منداڵ بەخێو دەكەن

بە نیو جەستەوە منداڵ بەخێو دەكەن
ئەوانەی بەشێكی جەستەیان نییە هەر لە لەدایك بوونەوە، یان ئەوانەی لە دواتر بە كێشەیەك یان رووداوێك ئەندامێكی جەستە یاخود بەشێكی جەستیان لە دەست دەدەن، رەنگە تووشی بێ ئومێدی و بێزاری ببن. بەڵام هەندێك لەوانەی تووشی ئەو گرفتانە بوون، تا ئێستاش وەك مرۆڤێكی ئاسایی ژیانی خۆیان بەڕێ دەكەن. وێڕای ئەوەی ئەركیان قورستر دەبێ لە چاو مرۆڤێكی ئاسایی. ئەوەتا ئەو (3) ئافرەتە هەر یەكە نیوەی خوارەوەی جەستەیان نییە، بەڵام وەك ئافرەتێكی ماڵ و خاوەن منداڵ ژیانی رۆژانەی خۆیان بەسەر دەبەن، یەكێكیان ناوی (ماری ئەندرۆز)ە و ئەوەی دیكەش ناوی (سالیتا)یە و ئەوەی دی ناوی (مەلیك)ە. هەر یەكە لەو سێ ئافرەتە بەهرەمەندە، بەبێ قاچەكانیان و بە دڵێكی پڕ ئومێدەوە كۆرەپەیان لە باوەش گرتووە و خزمەتیان دەكەن.
Top