پسپۆرانی لەش جوانی، هەمیشە ئامۆژگاریمان دەكەن كە گرنگی بە وەرزش بدەین. بۆ زیاتر جوان كردنی جەستە و هەروەها بۆ ئەوەی خاوەن تەندروستییەكی باش بین. وتەیەك هەیە دەڵێ : (ئەقڵی رەوان و جەستەی تەندروست)، بۆیە پێویستە خانمان گرنگی بە وەرزش بدەن، خانمان بۆ ئەوەی خاوەن لەش و لارێكی جوان و جەستەیەكی تەندروست بن، دەتوانن سەردانی سەنتەرەكانی وەرزش بكەن، یان لە نێو ماڵدا چەندین جۆرە مەشقی سویدی هەیە كە جۆرە مەشقێكە بۆ جوان كردنی جەستەیە، دەتوانن هەر لە ماڵدا بیكەن. لەبەر كردنی جلێكی فراوان لە كاتی وەرزشدا، هەستێكی خۆشت پێ دەبەخشێ، چونكە لە كاتی وەرزش كردندا تۆ زۆر بە ئیسراحەت مەشقی خۆت دەكەی. بۆ هەر بوارێكی ژیان جلی تایبەت هەیە. بۆنموونە لە نێو ماڵدا تۆ جلی تایبەتی ماڵێ لەبەر دەكەی، جلی وەرزشیش تەنیا بۆ كاتی وەرزش شیاوە، واتە ناكرێ لە ناو ماڵ و شوێنانی دیكەدا لەبەری بكەی. هەوڵبدە بەیانیان یان لەكاتی پشوودانت لە ماڵدا، جلێكی وەرزش وەك ئەوانەی لە وێنەكەدا دیارە، لەبەر بكە و وەرزشی خۆت بكە، یا دەتوانی لەگەڵ كۆمەڵە هاوڕێی و دەستە خوشكەكانت، بە جلێكی جوانی وەرزشییەوە بەرەو سەنتەرێكی وەرزش بچن، دەشكرێ لە نێو پارك و باخچەیەكدا وەرزشی خۆتان بكەن. واتە تۆ ئەگەر حەز بكەی چ لە ماڵ یان لە سەنتەر یان لە پارك و باخچەدا دەتوانی بۆ پاراستنی لەش و لاری خۆت وەرزش بكەی.